پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 85 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 25 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی لە چین کە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی هاوردەکاری نەوت لەسەر ئاستی جیهان، نرخی نەوت بوژانەوە بەخۆیەوەببینێت و بەرزببێتەوە.