پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەى پرۆگرامى خوێندنى پۆلى 12 دەکەن لەو ناوچانەى درەنگ دەست بە خوێندن کراوە و سەرەتای مانگى حوزەیرانیش دەست بە تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە25ی شوبات، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد، “لە ئەنجومەنی وەزارەت رۆژى سێشەممە27ی شوبات، گفتوگۆى چەند پرسێک دەکەین کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەى ساڵنامەى خوێندنە لە ئەگەرى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە مانگى حوزەیران کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى 12ى ئامادەیی”.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆى بابەتى کورتکردنەوەى پرۆگرامى خوێندنى 12ى ئامادەیی دەکەین.
ڕوونیکردەوە، “بەهۆى ئەوەى لە بەشێک لە ناوەندەکانى خوێندن، درەنگ دەست بە پرۆسەى خوێندن کراوە، پێدەچێت هەموارى پشوەکانى بەهار بکەین و کورتى بکەینەوە”.