پیاوێك هاوسەرەكەی و چوار کەسی دیکە دەكوژێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لە یەكێك لە گوندەكانی نزیك بە شاری سنە پیاوێك دوای كوشتنی هاوسەرەكەی، خەسوو و خەزووری و برای ژنەكەی و كەسێكی دیكەش، خۆی كوشت.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاند، ڕۆژی هەینی 6 ی ئاب ، لە باخێكی گوندی خەڵیفە تەرخان سەر بە شاری سنە پیاوێك بە ناوی ڕەزا ئەحمەدیان بە چەك هاوسەرەكەی بە ناوی “شیلان مەندومی” و هەروەها سێ كەسی دیكەی لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوسەرەكەی لەگەڵ خاوەن باخەكە كوشت.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، حەبیبوڵڵا مەندوومی باوكی شیلان، برا و دایكی شیلان كوژراون و خاوەنی باخەكە بە ناوی ئارەش وەلیدیش كوژراوە. هەتا ئێستا ناوی برا و دایكی شیلان ئاشكرا نەبووە.

ڕەزا ئەحمەدیان دوای ئەوەی ئەم پێنج كەسەی بە چەك كوشتووە، كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شیلان بە هۆی كێشەی خێزانی تۆراوە و چووەتەوە بۆ ماڵ باوكی، ڕەزا ئەحمەدیان چووە لە ناو باخەكە هەموویانی كوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا