زارامحەمەدی دوای زیندانیكردنی: ئێستا زیاتر دڵگەرمترم لەسەر ئەو كارەی كردوومە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زارا محەمەدی، مامۆستا خۆبەخشەكەی زمانی دایك، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە ساڵی رابڕدوو سزای 10 ساڵ زیندانییكردنی بۆ دەرچووبوو، دواتر سزاكەی بۆ پێنج ساڵ كەمكرایەوە، ئەمڕۆ بەپێی خۆی چووە گرتووخانەی ژنان لە سنە بۆ ئەوەی ماوەی زیندانییكردنەكەی لە گرتووخانە بەسەر ببات، پێش خۆڕادەستكردنی قسەی بۆ ئەو كەسانە كرد كە لەبەردەم دادگای سنە كۆببوونەوە و وتی، ئەو پاڵپشتییەی لەو كراوە دڵگەرمتری دەكات لە بەردەوامیدان بە چالاكییەكانی.

زارا محەمەدی، 23_ 5_ 2019 دوای ئەوەی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان كوتایە سەر ماڵەكەی، بە تۆمەتی وتنەوەی وانەی زمانی كوردی و رێكخستنی سیمیناری كۆمەڵایەتی و كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی كرماشان دەستبەسەر كرا، هاوكات دوو ئەندامی دیكەی ڕێكخراوی نۆژین بە ناوەكانی ڕێبوار منبەری و ئیدریس منبەری دەستبەسەر كرابوون، كە دوای چوار ڕۆژ ئازاد كران، بەڵام زارا دوای نزیكەی دوو مانگ بە بارمتە ئازاد كرا.

زارا محەممەدی پێش خۆڕادەستكردنی قسەی بۆ ئەو كەسانە كرد كە لەبەردەم دادگەی سنە كۆببوونەوە و وتی، ئەو پاڵپشتییەی لەو كراوە دڵگەرمتری دەكات لە بەردەوامیدان بە چالاكییەكانی.

زارا محەممەدی ئێستا ناوێكە كە تێكەڵ بووە بە زمانی دایك. پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە تەنیا بە تۆمەتی ئەوەی ویستوویەتی هاوزمانەكانی فێری زمانی دایكیان بكات، هۆكارێك كە لە دەستووری ئێراندا رێگەپێدراوە و دانی پێدا نراوە.

زارا محەممەدی لە درێژەی قسەكانیدا جەختیكردەوە لە بیروباوەرەكەی و بەردەوامبوون لەسەری و وتی: من بەردەوام وتوومە، ئەو كەسەی كە بەند دەكرێت و دەخرێتە زیندان، كە دەچێتە ئەوێ، بە دڵنیاییەوە سەد لە سەد دڵنیاتر دەبێتەوە كە چی كردووە و باوەڕمەندتر دەبێت بە كارەكانی و بیروباوەڕەكانی.

زارا محەممەدی كێیە؟

-ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی دێولان لە پارێزگای سنە لەدایكبووە

_ هەڵگری ماستەری جوگرافیای سیاسیە لە زانكۆی سنە

_ ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی كولتووری نۆژینە

– 10 ساڵە لە سنە و گوندەكانی وانەی زمانی كوردی دەڵێتەوە

– مانگی ئایاری 2019 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەركرا

– لە دادگای شۆڕشی سنە بە 10 ساڵ بەندكران سزادرا

– لە دادگای پێداچوونەوە سزاكەی بۆ پێنج ساڵ زیندانیكردن كەمكرایەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا