وتەبێژی تالیبان: بایەخی تەواو بە ژنان دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی تاڵیبان دەڵێت، ڕۆڵی ژنان لەبەرچاو دەگیرێت و باوەڕی تەواومان هەیە، كە ژنان بەشداربن لە بنیاتنانی كۆمەڵگەدا، باس لەوەش دەكات ئیمارەتی ئیسلامی لەسەر بنەمای ڕق و كینە كار ناكات.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە یەكەمین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆنترۆڵ كردنی كابوڵ-ی پایتەختی ئەفغانستان ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بە دۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت، ئیمارەتی ئیسلامی لەسەر بنەمای رق و كینە كار ناكات لە ئێستاوە شەڕی ناوخۆ كۆتایی هات و ڕۆڵی شەڕ نەما و ئەمیری موسڵمانان لێبوردنی گشتی ڕاگەیاندووە.

دوای راگەیاندنی شكستی حكومەتی ئەفغانستان بەشێك لە باڵیۆزخانەكان لە وڵاتەكە داخران و ستافەكانیان گوێزرانەوە بۆ دەرەوەی ئەفغانستان، زەبیحوڵڵا ئاماژە بەوە دەدات كە ئەوان پارێزگاری لە ئاسایشی باڵیۆزخانەكان دەكەن،لەوبارەوە وتی: بە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و نێردە دیپلۆماسیەكان دەڵێین، مەترسن و دڵنیاییان پێدەدەین كە كەس ناتوانێت دەستدرێژی بكاتە سەریان، چەكدارەكانی ئێمە هەموو توانای خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی نێردەكانی ئەوان.

جەختیشی كردەوە، ڕۆڵی ژنان لەبەرچاو دەگیرێت و بایەخی تەواویان پێ‌ دەدرێت باوەڕی تەواومان هەیە، كە ژنان بەشداربن لە بنیاتنانی كۆمەڵگەدا.

لەبارەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان وتەبێژی تاڵیبان دەڵێت، دڵنیایی دەدەن لەوەی كە لە ئەفغانستانەوە هیچ هێرشێك ناكرێتە سەریان و بەرژەوەندییەكانیان ناخەنە مەترسییەوە، دڵنیایی بە جیهان دەدەین كە تاڵیبان پابەند دەبێت بڕیارەكانی خۆی لەبارەی پاراستنی ئارامی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا