پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکی دەستەی دەرەکی سەربە ئیدارەی خۆسەری کورد لە ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، “38 منداڵی ڕوسیی لە خێزانی ئەندامانی ڕێکخراوی چەکداری داعش ڕادەستی شاندێکی فەرمی ڕوسیا کراونتەوە”.
خالد ئیبراهیم، بەرپرسی دەستەی دەرەکی سەربە ئیدارەی خۆسەری کورد لە ڕۆژئاوا ئاشکرایکرد، 38 منداڵەکە ڕادەستی شاندی فەرمی ڕوسیا کراونتەوە و زۆرینەیان بێ دایک و باوکن”.
ڕێکخراوی هیومەن ڕایتس وەتچ لە ئامارێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە 41 هەزار بیانی کە زۆرینەیان منداڵن، لە دەیان وڵاتی جیاوازەوە لە بەندیخانە و کەمپەکانی ئیدارەی خۆسەری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستانن.