لە هەرێمدا 37 هەزار خێزانی ئاوارە هەیە

پۆڵەتیک پرێس

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، سەرباری ئەوەی هەریەکە لە حکومەتی عێراق و هەرێم داوای داخستنی دۆسیەی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان دەکەن، بەڵام هێشتا نزیکەی 37 هەزار خێزانی ئاوارە لە کوردستاندا ماون.

رۆژی هەینی ئیڤان فایەق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە سلێمانی رایگەیاند، هۆکاری هاتنمان بۆ سلێمانی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو کێشە و بەربەستانەی هاتوونەتە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی رابردوودا 70 خێزان گەڕێندراونەتەوە بۆ ناوچەکانیان، وتیشی: ئەم گەڕانەوەیە بە خواستی خۆیان بووە و بەزۆر جێبەجێنەکراوە، ئێمە لە هەموو کێشەکاندا لەگەڵ ئاوارەکان دەبین.

هاوکات، ئیڤان داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێم کرد هاوکاربن لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بەزووترین کات و کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە، وتیشی: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێکی هەبێت.

مانگی تشرینی دووەمی 2020، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرجەم کەمپەکانی عێراق دادەخرێن جگە لەوانەی لە هەرێمی کوردستاندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا