بنکەی عەین ئەسەد موشەکباران کرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بنکەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق لەڕێی 14 موشەکەوە کرایەئامانج و بەپێی نوێترین زانیارییەکان تا ئێستا سێ کەس بریندارن.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کاتژمێر 12:30 خولەک بەکاتی ناوخۆ، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار لەڕێی 14 موشەکەوە کرایەئامانج.

ئەوەش هاتووە، موشەکەکان کەوتوونەتە ناوەوە و دەوروبەری بنکەکە و سیستمەکانی بەرگری موشەکی کاراکراون بەمەبەستی پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو بنکەیە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار موشەکەکان لەناوچەی بەغدادیەی سەربە قەزای هەیت لەڕۆژئاوای ئەنبارەوە هەڵدراون و هێزە ئەمنییەکانی عێراق گەماڕۆی ئەو ناوچەیەیان داوە بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکییەکە.

سەرچاوەیەکیش ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو شوێنەی موشەکەکانی لێهەڵدراوە، چوار ماڵ و ئۆتۆمبێلێک سوتاون.

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە بەگەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان لەعێراق دادەنرێت، ماوە ماوە دەکرێتە ئامانج و دوایین جاریشیان رۆژی دووشەممە بوو کاتێک لەڕێی سێ موشەکەوە کرایەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا