جەبار یاوەر: كەس ناتوانێت داوای هەڵوەشانەوەی هێزی پێشمەرگە بكات

پۆڵەتیك پرێس:
جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە، جوڵە بەهیچ هێزێكی پێشمەرگە بەرانبەر سوپای عێراق كرابێت.

قسەكانی جەبار یاوەر، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بوو لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس، كە دەشڵێت: ئەو جوڵەیەی بەهێزەكانی پێشمەرگە كراوە، پەیوەندی بەجموجوڵەكانی چەكدارانی داعش هەیە لەچەند ناوچەیەكی نزیك قەرچوغ.

جەبار یاوەر هەر لەو چاوپێكەوتنەكەی پۆڵەتیك پرێس باس لەوە دەكات، كە هێزەكانی داعش دەیانەوێت كردەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن‌و هێزەكانی پێشمەرگەش بۆ ئەو مەبەستە ئامادەباشیان وەرگرتووە.

لەبارەی داواكاری بۆ هەڵوەشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، جەبار یاوەر دەڵێت: هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێزێكی دەستوورییەو لەپەرلەمانی كوردستان یاسای هەیە، بۆیە كەس ناتوانێت داوای هەڵوەشانەوەی هێزی پێشمەرگە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا