پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامۆستایانی ناڕازی چەند داوایەکیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد وەک مەرجی سەرەکی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.
مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین داوا دەکەن؛ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی دەست پێبکاتەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێتە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت.
هەروەها داواشدەکەن، مووچەکانی مانگی 9 و 10یان پێ بدرێت و مووچە 30 رۆژ جارێک و لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت.
مامۆستایانی ناڕازی داواشدەکەن چارەنووس مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان یەکلایی بکێتەوە و دەشڵێن بەردەوام دەبین لە بایکۆت و دەربڕینی نارەزایەتییەکان تاکو لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بە دەم داواکارییەکانیانەوە.
نزیکەی دوو مانگە پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین راگیراوە.