پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت زیاتر دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 83 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 49 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زیادبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت و سوتەمەنی، هۆکارێکی بەهێزە بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوودا نرخی نەوت بەرزببێتەوە و جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە ئەو قەیرانەی لەماوەی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕی.