عەدنان عوسمان دوو مەرج بۆ فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی حزبەكەی دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس
سکرتێری پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ناکۆکی نێوان گۆڕان و فڕاکسیۆنەکەی دەڵێت ” دەبێت فراکسیۆن و پەرلەمانتار لە دیسپلینی حزبی دەرنەچێت، بەڵام بە دوومەرج”.

ماوەیەكە كێشە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر قوڵبونەتەوە و ئەو كێشانەش بەرپرسانی حزبەكەی بە فراكسیۆنەكانیانەوە لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق كردووە بە دووبەشەوە.

عەدنان عوسمان سکرتێری پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و وتەبێژی پێشوی بزوتنەوەكە لە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی: “فراکسیۆن و پەرلەمانتار دەبێ لە دیسپلینی حزبی دەرنەچێت، بەڵام دوو مەرج هەیە بۆ ئەوە، یەکەم، دەبێت فراکسیۆن و پەرلەمانتاران رۆڵی هاوبەشیان هەبێت لەدیاریکردن و گەڵاڵەکردنی سیاسەتی گشتی حزبەکە”.

لە تویتەكەیدا باسی لە مەرجی دووەم كردووە و بەوەی کە دیسپلینی حزبی دەبێت لەچوارچێوەی بەرنامەی حزب و بەتایبەتتر بەرنامەی ئینتخابی بێت.

ئەمە لەدوای ئەوە دێت عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەكی توند ئاراستەی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا كرد و دوای لێكردن لە ماوەی یەک هەفتەدا بگەرێنەوە ناو گۆڕان و ئەوەش دوا ئاگاداركردنەوە بوو كە بۆ فراكسیۆنەكەی نارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا