سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی كوردستان دیاری دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بەم نزیكانە سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی كوردستان بە هەماهەنگی نێوان یەكێتی و گۆڕان دیاری دەكرێت.

لە ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا، شاندێكی یەكێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی گردی زەرگەتەی كرد و ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە و بەم نزیكانە سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی كوردستان بە هەماهەنگی نێوان یەكێتی و گۆڕان دیاری دەكرێت.

بڕیارە رۆژی 10/10/ 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و لەو چوارچێوەیەشدا هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان بە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنە پێشوەختەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا