بەرپرسێكی گۆڕان بۆ مەسرور بارزانی: بوختانت بۆ كراوە یان خاترت گیراوە؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاردانەوەی هەڵوێستەكەی مەسرور بارزانی، لەسەر راپۆرتێكی كەناڵی K.N.N دەڵێت : بوختانت بۆ كراوە یان خاترت گیراوە؟

لە نووسینێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان نوسیویەتی: شەوی ڕابردو، لەكاتی پارشێو، حكومەت لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دژ بە ڕاپۆرتێكی K.N.N ڕونكردنەوەیەكی بڵاو كردوە كە گوایە لە میدیای گۆڕانەوە بوختانیان بۆ سەرۆكی حكومەت كردوە و وتویانە سەرۆكی حكومەت ڕێگرە لە پێنەدانی مووچەی مانكی سێی فەرمانبەران.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، لەكاتێكا تا ئێستاش كە مانگی چوارە بەشێك لە مووچە خۆران مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتوە و بەمەرجێك نرخی فرۆشتنی نەوت چەند قات زیادی كردوە، داهاتی ناوخۆ، زیادی كردوە، هاوپەیمانان بڕە پارەیەك بۆ هەرێم دابین ئەكەن، دووسەد ملیارەكەی حكومەتی ناوەند نێردراوە، بڕیاری پێدانی مووچەش بەواژۆی سەرۆكی حكومەتە ئیتر بۆ دابەش كردنی مووچە ئەوەندە دواكەوتوە؟

دەشڵێت، پێمان ناڵێن جەنابی سەرۆك كێشەكە چیە بوختانتان بۆ كراوە یان خاترتان گیراوە؟

شەوی رابردوو كەناڵی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان راپۆرتێكی بڵاوكردەوە تایبەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و هاتبوو: بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی (3)ی فەرمانبەران راگیراوە، ئەمەش كاردانەوەی تیمی پارتی لە ناو حكومەت لێكەوتەوە و بەوهۆیەوە كەناڵی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان راپۆرتەكەی سڕییەوە.

لە روونكردنەوەیەكیشدا كە لە پەڕەی فەرمی وەزارەتی داریی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكرایەوە، وەزارەتەكە راپۆرتەكەی K.N.N ی رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا