دادگای باڵای ئیتحادی بە بڕیارێك دەسەڵاتی دامەزراوەكانی هەرێم بچوك دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رەخنەی توند لە بڕیارێكی دادگای باڵای ئیتحادی دەگرێت و بە هەوڵدان بۆ بچوككردنەوەی دەسەڵاتی دامەزراوەكانی هەرێمی دادەنێت.

چۆمان محەمەد، رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە تازەترین بڕیاریدا، دادگای باڵای ئیتحادی دەڵێت تەنها حكومەتی هەرێم مافی ئەوەی هەیە داواكاری راڤەكردنی دەستوور ئاراستەی ئێمە بكات.

رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: لە روانگەی یاساییەوە ئەمە بە بێبەشكردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دادەنرێت بۆ داواكردنی راڤەی ئەو دەقە دەستووری و یاساییانەی كە لە نێوان هەرێم و عێراقدا كێشەیان لەسەرە، لە كاتێكدا ئەو دەسەڵاتانە دامەزراوەكانی هەرێم هەیانە، لەلایەن عێراقەوە بەپێی دەستوور دانیان پێدانراوە.

وتیشی: لە كاتێكدا لە عێراقداحكومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری مافی ئەوەیان هەیە داوای راڤەی ئەو دەقانەی دەستوور و یاسا بكەن كە كێشەیان لەسەرە بۆچی هەرێم مافی ئەوەی نەبێت.

باسی لەوەشكرد، ئەم بڕیارە لێدانە لە شكۆ و لەو دەسەڵاتانەی هەرێم بەپێی دەستووری عێراق هەیەتی.

روونیشیكردەوە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق لەوانەیە لە داهاتوودا حاڵەتی داواكردنی راڤەی دەقی دەستووری بێتە پێشەوە، یەكێك لە ئەركەكانی دادگای باڵای ئیتحادی بریتیە لە راڤەی ئەو دەقە دەستووری و یاساییانەی كە بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە.

دادگای بالای ئیتیحادی (دادگای دەستووری عێراقی) لە تازەترین بڕیاریان بەژمارە48/الاتحادیە/2021 لە بەرواری 6/6/2021 لەرایەكی تفسیریدا بریاریداوە، لە هەرێمی كوردستاندا ئەوەی مافی داواكردنی تفسیری (راڤەی دەستووری عێراق و ئەو یاسانەی نزاع و كێشەی لەسەرە) هەیە، لە دادگای ئیتحادی تەنهابریتیە لەسەرۆكی حكومەتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا