دوەمین کۆنفرانسى بزوتنەوەى گۆڕان ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە مەکۆى سەرەکیی بزوتنەوەى گۆڕان، لە شارى سلێمانى ئەمڕۆ شەممە کارەکانى دوەمین کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە کۆنفرانسەکەیشدا کە ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێت گۆڕانکاریی لە بەرنامەى سیاسیی و دەستورى بزوتنەوەکەدا بکرێت.

وتەبێژی دوهەمین کۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە تەواو کردوە و کۆنفڕانسەکە دەبێتە دەروازەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی بزوتنەوەی گۆڕان بوەتەوە.

چۆمان محەمەد وتەبێژی دوهەمین کۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کۆنفڕانسەکە لەژێر ناونیشانی گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەکان بەڕێوەدەچێت و لە پێنج ڕاپۆرتدا بە وردی پێداچونەوە بۆ هەیکەلییەت و دۆخی بزوتنەوەکە دەکرێت.

وتیشی، دەیانەوێت بۆ شێوازی سیاسەتکردن بچنە قۆناغێکی نوێوە و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی و رابردوی نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن.

چۆمان محەمەد راشیگەیاند، ئامانجیانە لەو کۆنفڕانسەدا بگەن بەو وەڵامەی ئایا بەرنامە سیاسییەکەیان پێویستی بە گۆڕانکارییە یاخود نا، بەهەمو ئیرادەیانەوە هەوڵدەدەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو گرەو و ئاڵەنگارییانەی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا