پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی هەرێم دوای سەردانەكەی بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ دۆخی هەرێم هاوڵاتیانی نیگەران كردوە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان كۆدەنگی دروست بكەن.
دوای سەردانەكەی شاندی سەرۆكایەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و جێگرانی بۆ مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆبونەوە لەگەڵ شاندی بزوتنەوەكە، سەرۆكی هەرێم رایگەیاند:دۆخی ئێستا جێگەی نیگەرانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمانە و پێویستە ئێمە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكومەت و پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەین.
وتیشی: گەشبینم بە سەردانەكەم بۆلای لایەنە سیاسییەكان و هەموان جەختیان كردوە لەسەر بونی كۆدەنگی سیاسیی.
سەبارەت بە هۆشدارییەكانی جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق لەبارەی دۆخی هەرێمەوە، نێچیرڤان بارزانی وتی: وتەكانی بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پەرۆشییەوەیە بۆ دۆخی هەرێم و پێویستە نیگەرانیەكان بە هەند وەربگرین.
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتیش وتی: ئێستا پەیوەندییەكانی هەردولا باشن، شەڕی راگەیاندن وەستاوە و لە داهاتوشدا كۆبونەوەی دیكە لەنێوان پارتی و یەكێتی بەڕێوەدەچێت.