ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و هاوسەرۆكانی یەكێتی

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەرێم و هاوسەرۆكانی یەكێتی، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان و دۆخی سیاسیی ئێستا و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی نووسینەوەی دەستورێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.

لە راگەیەنراوێكدا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی دەستەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاسی، لە دەباشان پێشوازییمان كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەیدقادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا دەربارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان و دۆخی سیاسیی ئێستا و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی نووسینەوەی دەستورێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان.

دەقی راگەیەنراوەكەی لاهور شێخ جەنگی:

ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی دەستەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاسی، لە دەباشان پێشوازییمان كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەیدقادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم. لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا دەربارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان و دۆخی سیاسیی ئێستا و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی نووسینەوەی دەستورێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان. جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆی هەمەلایەنە و پێویستیی یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەكان و لێكتێگەیشتنی هاوبەش و كاری پێكەوەیی لە پێناو درووستكردنی متمانەیەكی بەهێز بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنە ئیمزاكراوانەی كە لە نێوان لایەنەكان هەیە بە تایبەت لەسەر بابەتە نیشتیمانی و ستراتیژییەكان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان.

هاوكات جەختكرایەوە لەسەر درووستكردنی كەشێكی ئارام و وەلانانی كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان و دۆزینەوە و دیاریكردنی چوارچێوەیەكی هاوبەش كە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەكان بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەستكەوتەكان و بەرگریكردن لە مافەكان. سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانمان كرد بۆ ئەو ڕۆڵە نیشتیمانییەی كە دەیبینێت بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان و لێكنزیككردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەكان، هاوكات ڕووناكیمان خستە سەر ئەو كێشە و گرفتانەی كە بوونەتە مایەی قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان. ڕوانینی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانمان دووپاتكردەوە بۆ یەكڕیزیی نێوان لایەنەكان و گەیشتن بە دیدی هاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و هەر پڕۆژە و بڕیارێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.

لێكتێگەیشتنی زیاتری نێوان لایەنەكانمان بە پێویست زانی بە جۆرێك كە بەرژەوەندیی گشتی زاڵ بكرێت لە پێناو داكۆكیكردنی زیاتر لە مافە نەتەوەییەكان و بەهێزی پێگەی كورد لە بەغدا بە تایبەت لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و نەفەوتانی دەنگی كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا