لاهور شێخ جەنگی : لەئەدای حوكمڕانی هەرێم رازی نین و لە گەڵ حكومەتی هاوڵاتیین

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند لە گەڵ بەشێك لە هەڤاڵەكانم سەرقاڵی بەهێزكردنی تواناكانیان لە بواری دەستنیشان كردن و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە ناو حزب و حكومەت و پلان و گوتاری سیاسی ئێمە ئەوەیە حكومەتێكی خزمەتگوزارو گشتی بچەسپێنین كە ببێتە حكومەتی هاوڵاتی”.

لە یەكەم دیداری رۆژنامەوانیدا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند:” یەكێتیی كار بۆ ئەوە دەكات نەك هەر لە ناو حزب كار بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی دەكەین، بەڵكو پلانمان وایە كە تواناكانی یەكێتیی لە تیمی یەكێتیدا لەناو حكومەت بەكار بێنین بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی لە سەرتاسەری كوردستاندا”.

وتیشی:” لەئەدای حوكمڕانی هەرێم رازی نین، ئەگەر چاكسازی ریشەیی بكەین، دەتوانین ئایندەی باشتر بدەین بەگەلەكەمان ، لەگەڵ حكومەتێكین لە ژێر چاودێری پەرلەمانێكی كارا دا بێت، پلان و گوتاری سیاسی ئێمە ئەوەیە حكومەتێكی خزمەتگوزارو گشتی بچەسپێنین كە ببێتە حكومەتی هاوڵاتی”.

لاهور شیخ جەنگی لە دیدارەكەی لەگەڵ گۆڤاری نویبوونەوە ، كە مەكتەبی گەشپێدانی بیروهوشیاری یەكێتی دەری دەكات بڵاو كراوەتەوە دەڵێت:” یەكێتی نیشتمانی پێویستە زۆر راشكاو بێت و بەكردەوە رێگە نەدات هیچ كەس و لەیەنێك قومار بەدەستكەوكانەوە بكات”.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی لە دوای كۆنگرە لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەداوە:” ئێستا یەكێتیی خاوەن رەوشێكی سەقامگیرە، بەهێزە، بێ دوو دڵی و دەست تێوەردان و پەكخستن بەهەموو توانیاوە بەرگری لەو بەها باڵایانە دەكات كە لە پێناویدا دامەزراوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا