پێش رێككەوتنی هەرێم و بەغدا كازمی پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگییەوە كردووە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەكێتی ئەنجامداو تێیدا بابەتی رێككەوتنی هەرێم و بەغداو چەند پرسێكی ئەمنییان تاوتوێكردووە.

بەپێی زانیاریەكان كە لەنوسینگەی تایبەتی مستەفا كازمی وەرگیراوە پەیوەندییەكەی كازمی بە هاوسەرۆكی یەكێتیەوە، تێیدا سەرەڕای هەواڵپرسین لەدۆخی تەندروستی هاوسەرۆكی یەكێتی كە چەند رۆژێكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، هاوكات گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێكی دیكەشەوە كردووە.

لەپەیوەندییەكەدا لاهور شێخ جەنگی باسی خراپی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كردووە و داوای كردووە بەغدا دەرچەیەك بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكاتەوە.

هاوكات هاوسەرۆكی یەكێتی، حزبەكەی وەك لایەنێكی بەشداری نێو حكومەتی هەرێم بە مستەفا كازمی راگەیاندوە كە حزبەكەی ئامادەی هەموو رێككەوتنێكە و لەبەرامبەردا مستەفا كازمی پێشوازی لەو بۆچونەی كردووە.

رۆژی 15ی ئەم مانگەش لاهور شێخ جەنگی بۆ دڵنیایدان بە خەڵكی هەرێم و حكومەتی عێراق بەتویتێك پشتیوانی لەرێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دووپاتكردەوە.

تویتەكەی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ دوو ئامانج بوو لەوانەش یەكەمیان دڵنیاكردنەوەی كازمی كە ئەو پەیوەستە بە بەڵێنەكەیەوەو دووەمیش پەیامێك بوو بۆ مسرور بارزانی و پارتی كە یەكێتی ئامادەی رێككەوتنە بەهەرشێوەیەك كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و بەتایبەت موچەخۆراندا بێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک