بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامێكی توندی چراخان رەفیق دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا تایبەتە بە زانیاریەكانی چراخان رەفیق رایدەگەیەنێت “کەسێکی گوماناوی و ئاراستەکراو و دەستبەسەرکراودا، زانیارییەکی ناڕاست و تۆمەتێکی بێ بنەما خراوەتە پاڵ رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان”.

لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا، چراخان ڕەفیق، هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی لە دۆسیەکانی گەندەڵی پەیوەست بە مەلەفی نەوت هەڵدایەوە و رایگەیاندبوو لەسەر داوای پارتی بڕی 35 ملیۆن دۆلاری بۆ (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان ناردووە”، بزوتنەوەكەش وەڵامی ناوبراوی دایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24ی تەموزی 2021، ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند “لە چاوپێکەوتنێکی چەواشەکاریدا، لەلایەن کەسێکی گوماناوی و ئاراستەکراو و دەستبەسەرکراودا، زانیارییەکی ناڕاست و تۆمەتێکی بێ بنەما خراوەتە پاڵ رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان رەوانشاد نەوشیروان مستەفا”.

لەراگەیەندراوەكەدا دەڵێت “ئێمە لەکاتێکدا تەواوی ئەو زانیارییە بێ بنەمایە رەت دەکەینەوە، دوپاتی دەکەینەوە؛ مێژوی پاک و خەباتی نەپساوەی کاک نەوشیروان بۆ چاکەی گشتی بە ئەو جۆرە ھەوڵە نەزۆکانە پیس نابێ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا