هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد و لیژنەیەکی بێلایەن سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات و بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەكەش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

یاسین حەمە عەلی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئایار، هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەكە دەستپێكردووە، بەمەبەستی نوێكردنەوەی ئۆرگانەكانی بزوتنەوەكە و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە و هەڵبژاردنە بۆ دەستەی بەریوەبەری بازنەو و رایەڵەکان”

بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی “هەڵبژاردنەكە بەدوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت، دوای كۆتای هاتنی ئەم قۆناغە قۆناغی دووەمیش ئەنجام دەدرێت، كە هەڵبژاردنی دەستەی بەڕیوەبرەری ئەنجومەنی قەزاکانە”.

بەوتەی یاسین حەمە عەلی، لەسەرجەم ئۆرگانەكانیان ژن بوونیان هەیە و بەشێكیان نوێنەری ژنی تێدایە بۆهەڵبژاردنەكە هاوشێوەی پەرلەمانی كوردستان بەرێژەی 30% بۆ ژنان دیاریكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا