بۆ یەکەم جار چین زیاد لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکڕێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایان کرد، چین کە هاوبەشی سەرەکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”یە تەنها لەم مانگەدا زیاد لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان کڕیوە.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن، “لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ڕۆژی 16ی مانگ، چین زیاتر لە 1.077 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان کڕیوە”.

باسی لەوەش کرد، ئەمە یەکەمجارە چین نەوت لە هەرێمی کوردستان بکڕێت لەکاتێکدا پێشتر تەنها لە حکومەتی ناوەندیی عێراقی دەکڕی.

ئەم مامەڵەیە لەکاتێکدایە ناکۆکی گەورە لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەیە لەبارەی دۆسیەی نەوت و غاز بەتایبەت کە هەرێم بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە عێراق، هەڵدەستێت بە هەناردەکردنی نەوتەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا