هاوسەرۆكی هەدەپەی ناوچەی توشبای وان دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە، خانم ئاككوش هاوسەرۆكی رێكخستنی پارتی دیموكراتی گەلان لە ناوچەی توشبای وان بە بیانوی ئەوەی سكاڵای لەدژی تۆماركراوە دەستگیركرا.

بەپێی زانیاریەكانی ئەو میدیایانە، خانم ئاككوش هاوسەرۆكی رێكخستنی پارتی دیموكراتی گەلان لە ناوچەی توشبای وان لە خاڵی كۆنتڕۆڵی پۆلیس دەستگیركراوە.

باس لەوەشكراوە، دوای دەستگیركردنی خانم ئاككوش هاوسەرۆكی رێكخستنی پارتی دیموكراتی گەلان لە ناوچەی توشبای بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی تەتوان گواستراوەتەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە دەسەڵاتدارانی توركیا بەهۆكاری چەندین بیانوو لەوانەش بوونی لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لایەنگرو بەرپرسانی هەدەپە لە حزب و حكومەت دەستگیردەكات و راپێچی زیندانیان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا