هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کار بۆ پاراستنی سنوری عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی شەممە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەشداربوون لەهەڵمەتی پاراستنی سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا.

لەبەیاننامەیەکدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەیەک کەرەستەیان بۆ ڕێکخستنەوەی سنورەکانی عێراق بەدرێژایی 620 کیلۆمەتر لەگەڵ سوریا پێشکەش کردووە.

ئەوەش هاتووە، ئامانجی ئەم هەنگاوە بریتییە لەپاراستنی سنورەکانی عێراق لەدزەکردنی چەکدارانی داعش و ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی لەعێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێشتا شانە نوستووەکانی داعش لەعێراق و کوردستان بوونیان ماوە و کۆتا چالاکیشیان ڕۆژی شەممە بوو کاتێک لەکەرکوک دوو بیرە نەوتیان تەقاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا