هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەکەی هەولێر هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا کە دژی داعش لە عێراق و سوریا ئامادەییان هەیە، ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی هەولێری کرد.

لەوبارەیەوە واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتێکدا رایگەیاند، هەموو هێرشێک دژی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەسەڵاتی دامەزراوەکانی عێراق و سەروەری یاسا و نیشتیمانی عێراق لاواز دەکات.

وتیشی: ئەم جۆرە هێرشانە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەخەنە مەترسییەوە.

شەوی رابردوو لەڕێی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایەسەر  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەپێی قسەی وتەبێژی هاوپەیمانانیش، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا