حكومەت بەڕێوەبەرایەتییەكی وەزارەتی پێشمەرگە هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، دوای یەكلاكردنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەبەتەواوی هەڵدەوەشێتەوە و مامەڵەكانیان دەچێتە سەروەزارەتی دارایی هەرێم.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و پاککردنەوە لیستی خانەنشینان،  تەواوی دۆسیەی خانەنشینانی  سەربەفەرمانگەكانی حكومەت پێداچوونەوەیان بۆدەكرێت و ئەو كەسانەی شایستە نەبن دوردەخرێنەوە و ئەوانی دیكەش وردبینی بۆ دۆسییەكانیان دەكرێت و پلەی شایستەیان پێدەدرێتەوەو دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی.

ئاشكراشیكرد، دوای ئەوەی تەواوی دۆسییەكانی خانەنشینی دەچێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە هەڵدەوەشێتەوەو بەتەواوی میلاكاتییەوە دەگوازرێتەوە سەربەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەواوی چاكسازییەكان بەپێی یاسای چاکسازی ساڵی 2020  ئەنجامدەدرێن و لەبەرژوەندی گشتیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا