ئێران هاوپەیمانێتییەکی نوێ رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ سعودیە و سێ وڵاتی کەنداو، هاوپەیمانێتییەکی دەریایی پێکدەهێنن، ئاماژە بەوەش دەکات کە هیندستان و پاکستانیش بەشێک دەبن لە هاوپەیمانێتییەکە.

رۆژی شەممە، 3_6_2023، شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، وڵاتانی ناوچەکە لەوە تێگەیشتوون کە تەنیا هەماهەنگیکردن لەگەڵ یەکتر ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزێت.

وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانێتییەکە، بەوتەی فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران، پێکدێن لە ئیمارات، بەحرێن، قەتەر، عێراق، پاکستان و هیندستان.

ئەوە لە کاتێکدایە، سعودیە و ئێران رۆژی 10-03-2023، رێککەوتن کۆتایی بە گرژیی حەوت ساڵەیان بهێنن و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و نێردە دیپلۆماسیەکانیان لە وڵاتی یەکتر بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا