دوای سێ ساڵ دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی پەنجا ملیۆن دینار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە15ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای سێ ساڵ دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی پەنجا ملیۆن دینار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی 11/8/2020، هاوڵاتییەک کە ئیشی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات لەناو بازاڕی قەڵادزێ سکاڵای تۆمار کرد بە وتەی خۆی “50,000,000 پەنجا ملیۆن دیناری لێدزراوە” دەستبەجێ لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دەستبەجێ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نا بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی “لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بە بەرنامە پارەکەیان لەو هاوڵاتیە ڕفاندووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە هەمانکاتدا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر بەگوێرەی ماددەی 443 ڕاگیرکراو، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبارەکەی تر دەرکرد کە بەهاوبەشی تاوانەکەیان ئەنجامداوە.

ئاشکرایکرد، دوای چەند کاتژمێرێک لەڕووداوەکە لە دەربەندی ڕانیە دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکار هێندراوە.

ڕوونیکردەوە، دوای تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر ڕووداوەکە تواندرا مکافحە دوو تۆمەتبارەکەی تر دەستگیر بکات، کە دانیشتوی شاری هەولێر بوون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و دەرکەوتووە ئەوان پارەکەیان دزیووە و دواتر لە نێوان خۆیاندا دابەشیان کردووە.

جەختیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا