کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایار، ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک هەروەها ناوچە شاخاوویەکانی باکوور تاوە باران دەبارێت لەگەڵ بروسکە، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆمارەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.

سبەی سێشەممە 30ی ئایار، ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن لەناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی باکوور و خۆرهەڵات و هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵەکە لە زۆربەی کاتەکاندا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 39 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 30 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا