وەزارەتی دارایی: پشووەکەی ڕۆژی دووشەممە بانکە بازرگانییەکان ناگرێتەوە کە مووچە دابەش دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، پشووەکەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بانکە بازرگانییەکان ناگرێتەوە، کە مووچە دابەش دەکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە،” لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 18/12/2023لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، خشتەی دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیەندراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

لەکاتێکدا، ڕۆژی سێشەممە12ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە، کە دوێنی چوارشەممە13ی کانونی یەکەم بە وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد و ڕۆژی پێنجشەممە21ی کانونی یەکەم، بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا