هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش هەڕەشەیەکی مەترسیدارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جەختی لە کاریگەری بارودۆخی سەقامگیری عێراق کردەوە لەسەر ناوچەکە بە گشتی.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە، جۆن برینان فەرماندەی گشتی هێزە هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەکان، لە عێراق و سوریا.

بەپێی بەیاننامەیەک، لە میانەی دیدارەکەیاندا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی دوایین بەرەو پێشچوونەکان لە سوریا و عێراق، هەروەها باس کردنی کێشەکان و گرنگیپێدانیان بە هاوبەشی.

برینان جەختی لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش کردەوە، وتی داعش بەردەوام هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لە عێراق و سوریادا.

لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاربوون لە بەرەنگاربوونەوەی داعشداو، وتی”سەقامگیری عێراق کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا