وەزارەتی بازرگانی: برنجی تایلەندی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشووەتە بەندەرەكانی عێراق و لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

لەما موسەوی بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، كەشتیەكی بارهەڵگر بە برنجی تایلەندی گەیشتوەتە بەندەری ئوم قەسر و لەوێش پشكنین بۆ كوالێتییەكەی دەكرێت، لەدوای ئەوەش برنجەكە وەكو بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو، سێ كەشتی برنجی تایلەندی كە 127 هەزار تۆنی هەڵگرتووە، لەگەڵ هەزار و 280 تۆن دۆشاوی تەماتە گەیشتوونەتە بەندەرەكانی عێراق بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا