پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی راپۆرتێكی زانكۆی جونز هوبكنزی ئهمریكی، لهسهرتاسهری جیهاندا زیاتر لە 202,2 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بونەتەوە، كۆی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 4,2 ملیۆن کەس.
بهپێی داتاكانی زانكۆكه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەپلەی یەكەم دێت له تۆماركردنی زۆرترین رێژهی مردن بهكۆرۆنا و كه تائێستا بە کۆی گشتی616713 حاڵەت تۆماركراوە و ژمارەی توشبوون بەكۆرۆنا گەیشتووەتە 35.738.700 كەس.
بەڕازیل له ریزبهندی دووهمه كه بهرزترین رێژی گیانلەدەستدان بەكۆرۆنای تێدا تۆماركراوە تائێستا 562752 حاڵەتی مردن هەبووە لەگەڵ توشبونی 20.151.779 حاڵەت.
لە ڕیزبەندی سێیەمدا هندستان لە ڕیزبەندی چوارەمدا مەكسیك دێت، لە ڕیزبەندی پێنجەمدا پیرۆ دێت، ڕوسیا پلەی شەشەمی وەرگرتووە، بەریتانیا ریزبەندی حەوتەم و ئیتاڵیا لە ڕیزبەندی هەشتەمدایە كۆڵۆمبیا لە ڕیزبەندی دوایین وڵاتی ڕیزبەندییەكەش فەڕەنسایە زۆرترین زیانی بەكۆرنا بەركەوتووە.