ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە خێراکردنی هەوڵەکان بۆ. پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی خزمەتگوزار.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکهاتبوون لە نوری مالیکی، هادی عامری، قەیس خەزعەلی و موسەننا سامەرائی لە هاوپەیمانی عەزم و رەیان کلدانی لە بزووتنەوەی بابلیون.

لەو کۆبوونەوە گرنگەدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی هەبێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا داواکرا هەوڵەکان خێرا بکرێن تاوەکو بەزووترین کات حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروستبکرێت کە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بکات و لە هەموو ئاستەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. جەختیش لەوە کرایەوە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق پارێزراوبێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا