پۆڵەتیک پرێس
هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە بەهای زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار چەکی لە هاوپەیمانان وەرگرت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ” هێزەکانی هاوپەیمانان بە بەهای سێ ملیۆن و ٣٢٢ هەزار دۆلار چەک و پێداویستی سەربازی ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاوپەیمانان ئاماژەی بەوە کردووە، ” ڕادەستکردنی ئەم کەرەستانە بۆ یارمەتیدانی عێراقە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و بەشێکە لە پرۆگرامی سندوقی ڕاهێنان و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش”.
ئەم پرۆگرامە کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە جێبەجێ دەکرێت لەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە.