بافڵ جەلال تاڵەبانی بە یاوەری شاندێک دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەچێتە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، شاندەکەی یەکێتی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکاندا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە كوردۆ عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پۆستی سەرۆككۆمار پشكی یەكێتییە و كاندیدیشمان دكتۆر بەرهەم ساڵحە و تا ئێستا هیچ شتێكی تر لە گۆڕێ‌ نییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا