پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق لەماوەی هەفتەی رابردوو بۆ ئەمریکا بە تێکڕای 38 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا زیادیکردووە.
لەوبارەیەوە ئیدارەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی هەفتەی رابردوودا ئەمریکا رۆژانە بڕی 120 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.
ئەوەش هاتووە، ئەم رێژەیەش بە تێکڕای 38 هەزار بەرمیل نەوت لە هەفتەی پێشووتر زیاترە، کاتێک عێراق رۆژانە 82 هەزار بەرمیلی دەناردە ئەمریکا.
بەپێی راپۆرتەکە، زۆرترین داهاتی نەوتی ئەمریکا لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوە بووە بەجۆرێک، رۆژانە 3.371 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەو وڵاتەوە هاوردە کردووە و دوای ئەویش لە پلەی دووەمدا مەکسیک دێت بە بڕی 601 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، لە پلەی سێیەمیشدا بەرازیل دێت بە تێکڕای 393 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.