هه‌نگاوه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی سزادراوانی بادینان ده‌ستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس
ئەمڕۆ پێنج شەممە تیمی پارێزەرانی سزادراوان وچالاكوانانی بادینان تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای هەولێر دا و ڕایانگەیاند:”لەسەر ئەو كەیسە بێدەنگ نابن و ڕێكاریی یاسایی دەگرینەبەر”.

بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی سنوری بادینان و هەولێر بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “تانەمان لەبڕیارەكەی دادگای دووی هەولێردا دەربارەی سزادانی چالاكوانانی مەدەنی و گیراوانی سنوری بادینان و هەولێر، دادگای پێداچونەوەش بەنوسراوێك داوای لەدادگای دووی هەولێر كردووە دۆسیەی گیراوانیان بۆ بنێرن بۆ پێداچونەوە”.

وتیشی:”داواكاریمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی دۆسییەی گیراوان بخرێتە بەر دەستەیەكی گشتی و لەچوارچێوەی دەستەیەكی كەمی دادوەریدا نەمێنێتەوە”.

بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەشكرد، “دەبێت لەماوەی یەك مانگدا پێداچونەوە بەدۆسییەكاندا بكرێت و دواتر وەڵاممان دەدرێتەوە”.

رۆژی 16ی ئەم مانگە دادگای هەولێر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتا”، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنووس ‌و چالاكی مەدەنی دەڤەری بادینان دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لەهاوڵاتییانی هه‌رێم و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رگریی له‌ ڕۆژنامه‌نووسانەوه‌ رەتكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا