سەرچاوە ئاوییەکان: لافاوەکەی هەولێر دەبێتەهۆی زیادبوونی ئاوی دیجلە

پۆڵەتیک پرێس:

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لافاوەکەی هەولێر بڕێکی زۆر ئاو بۆ بەنداوەکانی عێراق دابین دەکات.

لەوبارەیەوە عەون دیاب، راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لافاوەکانی پارێزگای هەولێر سەرباری ئەوەی زیانێکی زۆریان لێکەوتەوە، بەڵام کاریگەری ئەرێنییان دەبێت لەسەر زیادبوونی رێژەی ئاوی بەنداوەکانی عێراق.

وتیشی: ئاوی لافاوەکان بەرەو رووباری زاب دەچێت کە دواتر دەچێتەوەسەر رووباری دیجلە، ئەمەش دەبێتەهۆی دابینکردنی رێژەیەکی بەرچاو ئاو بۆ رووباری دیجلە.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی بارانبارین لە موسڵ، ئاوی بەنداوەکانی موسڵ و کەرکوک و سلێمانی و بەنداوی دوکان زیاددەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا