سبەی وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سبەی شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

بڕیارە سبەی دووشەممە 27ـی تشرینی دووەم، وەفدێک بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، پرسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم تاتوتوێ بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، وەفدەکە بە سەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێم و چەند بەرپرس و بەڕێوەبەرێکی گشتیی وەزارەتی دارایی دەبێت و بڕیارە سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەخۆرانی هەرێم.

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانەکەی شاندەکەی هەرێم بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی حکومەتی عێراق، بریتی دەبێت لە تاوتوێکردنی پرسی جیاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەمووارکردنەوەی یاسای بوودجەی عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا