پرۆسەی پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆكانی هەرێم دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆسەی پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد، ئەمڕۆ زانکۆلاین کاراکرا بۆئەوەی دەرچووان فۆرمی وەرگرتن پڕبکەنەوە و بۆماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە5ی ئەیلول،  زانکۆلاین لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی، بۆ وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆکانی هەرێم کەوتەکار و تا بەرواری 12ی ئەیلولی 2023 کارادەبێت.

لەکاتێکدا، دوێنێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 5 ی ئەیلول، وێبسایتی  (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ كارا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرچووان لەو ماوەیەدا دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوە و پێشكەشی بكەن، هەروەها دەرچووان دەبێت سەردانی خوێندنگەكانی خۆیان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (Username)و (Password).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا