تمەن داشكاندنێكی دیكەی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس:

تمەنی ئێرانی داشكاندنێكی دیكەی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەكاریگەری كۆرۆنا و سزاكانی ئەمریكا تۆماركرد.

بەپێی ماڵپەڕی پۆنپاست رۆژی هەینی بەهای فرۆشتنی دۆلار بە تمەن 263500 ریاڵ بووە و دواتر بووە بە 250800 بە زیادەی 5100 ریاڵ لە نرخی هەینی.

دراوی ئێرانی 49%ی بەهاكەی لەدەستداوە لە 2020 دوای پاشەكشەی نرخی نەوت و قەیرانی ئابووری، ئێران ژمارەیەكی گەورەی لە مردن بەكاریگەری نەخۆشی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆماركرد.

ئێران بە قەیرانێكی قورسی دارایی و ئابووریدا گوزەر دەكات، تادێت زیاتر دراوەكەی بەهای خۆی لە دەستدەدات لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا