ئێران و سعودییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان گفتوگۆده‌كه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس

کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی باشتكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانین له‌گه‌ڵ ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له‌گفتوگۆدایه‌.

رئد قەرملی، بەڕێوەبەری پلاندانانی سیاسەت لە وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه‌، باسی لە گفتوگۆی نێوان سعودیە و ئێران کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ مەبەستیان له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانه‌ لە ناوچەکەیە

راشیگه‌یاندووه‌، كات زووه‌ تا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجام گفتوگۆكان بده‌ن به‌ڵام ریاز ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ینێت.

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی عێراقی و ئێرانییەوە بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعودیە لە مانگی ڕابردوودا دەستی بە گفتوگۆی نهێنی کردووە لەگەڵ گەورە کاربەدەستێکی ئاسایشی ئێران لە بەغدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک