داوا دەکرێت هێزە شەڕکەرەکان باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەجێبهێڵن

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوایکرد هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەجێبهێڵن و جەختی لەوەکردەوە پێویستە هێزە شەڕکەرەکان ئەرکی پاراستنی ئەمریکییەکان و فڕۆکە جەنگییەکان لە بنکە سەربازییەکانی عێراق بگرنەئەستۆ.

لەوبارەیەوە بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، چەند هێزێکی شەڕکەر هەیە کە بۆ پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکان و ئەمریکییەکان لە بنکە عێراقییەکاندان و ئاماژەی بە بوونی رێککەوتنێکیش کرد کە بۆ پاراستنی راوێژکارە بیانییەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانراوە.

زیادی ئاماژەی بە گرنگی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکاوە کرد و وتی: پێویستە بەدواداچوون بۆ رێککەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغدا بکرێت.

لەپاڵ ئەمانەشدا زیادی کە ئەندامی هاوپەیمانی سائیرونە رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان پێویستیان بە هەندێک پێداویستی لۆجستییە تا بتوانن بەتەواوەتی وڵات بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا