لە ناوەڕاستی هەولێر بیابانێک جێهێڵدراوە و کێشەیەکی زۆری دروستکردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتوانی گەڕەکی 8ی حەسارۆک (مەریوان) لە هەولێر بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاریی و ئاوو کارەباوە دەناڵێنن و حکومەتیش پاش زیاتر لە 18 ساڵ لە دابەشکردنی ئەو زەویانە، هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ درووست نەکردووە.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ گەڕەکی 8ی حەسارۆک رایگەیاند، “گەڕەکی مەریوان یاخود 8ی حەسارۆک دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری هەولێر، و پاش 18 ساڵ لە دابەشکردنی و پێدانی مۆڵەتی درووستکرندی خانوو لەلایەن شارەوانی و پارێزگاری هەولێرەوە، هیچ خزمەتگوزارییەکی ژیانکردنی بۆ دابین نەکراوە و دانیشتوانی گەڕەکەکە بۆ دابینکردنی ئاوو کارەبا، هانا بۆ گەڕەکەکانی چواردەوریان دەبەن”.

ژمارەی پارچە زەوییەکان زیاترە لە 15 هەزار پارچە زەویی، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە تەنها ژمارەیەکی کەم لە خانووی لێدرووست کراوە.

دانیشتوانی گەڕەکەکە، لە شەقامی لاوان-ی شاری هەولێرەوە لەسەر ئەرکی خۆیان کارەبایان راکێشاوە.

سەرەڕای بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری هەولێر و شارەوانی هەولێر بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری وەک رێگەوبان و قوتابخانە و بنکەی تەندرووستی و ئاوو کارەبا و پێداویستییەکانی دیکەی ژیانکردن، تەنها یەک شەقامی 60 مەتری درووستکراوە کە شوێنەکە دەبەستێتەوە بە گەڕەکەی 5ی حەسارۆک.

دانیشتوانی گەڕەکەکە دەڵێن، “سەرۆکی حکومەت و وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر چەند جارێک بە سەردانی مەیدانی هاتوونەتە شوێنەکە و بەڵێنی راکێشانی خزمەتگوزارییان پێداوین. بەڵام هیچکام لە بەڵێنەکانیان نەبردووەتە سەر و ناشزانین ئەو پارەیەی بۆ خزمەتگوزاری گەڕەکەکەمان دابیندەکرێت چی لێ دێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا