لەمانگی داهاتووەوە پێوەری زیرەکی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پێوەری زیرەکی کارەبا دەبێت بە 40 ئەمپێر.

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی خواستی بەکارهێنانی کارەبا کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە پێوەری زیرەکی کارەبا دەبێتەوە بە 40 ئەمپێر.

لەکاتێکدا ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی بەکارهێنانی کارەبا و پاراستنی محاویلەکان کارەبا کەم دەبێتەوە و پێوەری زیرەکی کارەباش کەمدەکرێتەوە بۆ 30 ئەمپێر.

پێوەری زیرەکی کارەبا یەکێکە لە پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم کە چەند ساڵێکە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە  بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی کارەبا بە هاوبەشی و  ڕێگریکردن لە بەفیرۆچوونی، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان لەوەرزی زستاندا بەدەست کەمی کارەباوە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا