پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وه‌ك هاوبه‌شێكی به‌هێزی ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه.
له‌باره‌ی ڕۆڵی هه‌سه‌ده له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، هه‌سه‌ده پشكی شێری له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌كه‌وێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌سه‌ده وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی داعش ده‌مێنێته‌وه.
ده‌رباره‌ی كاركردنی ئیداره‌ی جۆ بایدن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت “ئەمریکا لە نزیکەوە هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ هاوبەشەکانی وەکو هەسەدە و کۆمەڵگەی مرۆیی، گرووپەکانی کۆمەڵگەی سڤیل لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەبێت، ئه‌وه‌ش لەپێناو داهاتووێکی باشتر بۆ گەلی سووریا”.