بۆ یەکەم جار ڕێکارێکی نوێ لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە کاری پێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەکەمجارە تانەکان لە یاساى بودجەى گشتى لە دادگاى باڵاى فیدراڵى گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە، لە دواى ئەوەى لە مانگى شوباتى ساڵى 2023 ئەو دادگایە پەیڕەوى ناوخۆکەى هەموار کرد.

بەگوێرەى مادەى 22ى پەیڕەوى ناوخۆى دادگاى باڵاى فیدراڵى دەبێت ئەو تانانەى لە یاساى بودجە یان بڕگەکانى دەدرێت لە ماوەى 30 رۆژدا لە دواى بڵاوکردنەوەى یاساکە لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى پێشکێش بکرێت.

لەوبارەیەوە یادگار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بۆ کێشە دەستوورییەکانى ناو پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى دەبێت پەنا بۆ سکاڵاکردن ببرێت لە دادگاى باڵاى فیدراڵى، بەڵام بۆ کێشە ئیدارییەکانى دیکە دەتوانرێت هەرکاتێک بێت لە دادگاى دیکە سکاڵا تۆمار بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا