پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی دووشەممەدا دابەزینی تۆمارکرد و بۆ خوار 82 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە (12-2-2024) نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 43 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 46 سەنت دابەزی و بە 76 دۆلار و 38 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لە رۆژی دووشەممەدا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش راگەیاندنی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای ئیسرائیل لە شاری رەفەح لە کەرتی غەززە.